مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی قەتەر سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەن کوردستانی

نوچە نێت

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی وڵاتی قەتەر دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و لەبارەی هێرشەکانی تاران بۆ سەر ئەو وڵاتە، سەرۆکی حکومەت هاوسۆزی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خەڵکی قەتەڕ دووپات کردەوە"

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2/4/2026) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی گفتوگۆیان لەبارەی پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و ناوچەکە کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا "هەردوولا سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریاتستیانەیان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و نیگەرانی قووڵی خۆیان لە بەرانبەر پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری کردەوە" و هاوڕابوون لەوەی "میلیشیا و گرووپە لە یاسادەرچووەکان مایەی هەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنترۆڵیان بکات".

هاوکات سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ، گووتی، دەبێت ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزرێت و هەروەها هەڕەشە و مەترسییەکانیش لەبەرچاو بگیرێن، هەروەها سەرۆکی حکومەت، "هاوسۆزی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خەڵکی قەتەڕ دووپات کردەوە" و هەردوولا جەختیان لە "بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هاوئاهەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان" کردەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین