سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: کوردی فەیلی تەنیا لەبەر کوردبوون ڕووبەڕووی لهسێدارهدان کوشتن كرانەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (2026/4/3) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەمڕۆ یادی بەئازاری (46) ساڵەی زنجیرە تاوانەکانی جینۆساید و وڵاتبەدەرکردن و بێسەروشوێنکردنی خوشک و برایانی کوردی فەیلی دەکەینەوە. ئەو ستەملێکراوانەی لە شاڵاوێکی دڕندانەی ڕژێمی ئەوسای عێراقدا، تەنیا لەبەر کوردبوون و داکۆکیکردن لە ناسنامە و مافە ڕەواکانی گهلەکەیان، ڕووبەڕووی لهسێدارهدان، کوشتن، گرتن، شوێنبزركردن و دەرکردن بوونەوە و ڕەگەزنامە و سامان و ماڵ و موڵكيان لێ سەندرایەوە."
هەر لەو پەیامەدا سەرۆکی هەرێم دەشڵێت، "خەبات، دڵسۆزی و قوربانیدانی خوشک و برایانی کوردی فەیلی بۆ هەمیشە جێی شانازیی گەلەکەمانە. دەبێ ئەو ڕابردووە تاڵە بۆ هەموومان ببێتە پەند و وانە و بۆ داهاتوویەکی باشتر لەسەر بنەمای پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن لە عێراقدا سوودی لێ وەربگرین."
دەقی پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ یادی بەئازاری (46) ساڵەی زنجیرە تاوانەکانی جینۆساید و وڵاتبەدەرکردن و بێسەروشوێنکردنی خوشک و برایانی کوردی فەیلی دەکەینەوە. ئەو ستەملێکراوانەی لە شاڵاوێکی دڕندانەی ڕژێمی ئەوسای عێراقدا، تەنیا لەبەر کوردبوون و داکۆکیکردن لە ناسنامە و مافە ڕەواکانی گهلەکەیان، ڕووبەڕووی لهسێدارهدان، کوشتن، گرتن، شوێنبزركردن و دەرکردن بوونەوە و ڕەگەزنامە و سامان و ماڵ و موڵكيان لێ سەندرایەوە.
وڵاتبەدەرکردنی سەتان هەزار کوردی فەیلی و بێسەروشوێنکردنی دەیان هەزاری دیکەیان، جینۆسایدێکی ڕەگەزپەرستانەی بەعس بوو کە مێژوویەکی ڕەش و ڕابردوویەکی تاڵی پڕ لە هەڵەی بۆ عێراق بەجێهێشت. لەم یادەدا دووپاتى دهكهينهوه حکوومەتی فیدراڵیی عێراق دهبێ ئەرکى خۆى جێبهجێ بكات و بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه تاوانهكهى به جينۆسايد ناساندووه، قەرەبووی ماددی و مەعنەویی قوربانییان و زیانلێکەوتووان بکاتەوە و ڕەگەزنامە و موڵک و ماڵیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
خەبات، دڵسۆزی و قوربانیدانی خوشک و برایانی کوردی فەیلی بۆ هەمیشە جێی شانازیی گەلەکەمانە. دەبێ ئەو ڕابردووە تاڵە بۆ هەموومان ببێتە پەند و وانە و بۆ داهاتوویەکی باشتر لەسەر بنەمای پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن لە عێراقدا سوودی لێ وەربگرین، بۆ ئەمەیش بەردەوام لە هەوڵ و کۆششدا دەبین و هەرچی پێویست بێت هاوکار دەبین.
سڵاو و دروود بۆ یاد و گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و تەواوی شەهیدانی کوردستان. سڵاو و ڕێز بۆ بنهماڵه و كهسوكارى سەربەرزیان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment