یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت:

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا گفتوگۆ لەبارەی پێویستی یەکگرتوویی کورد لەو قۆناغەدا کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێ بێلایەنی هەرێمی کوردستان لەم جەنگەدا بپارێزرێت و مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران دابینبکرێت.

ڕۆژی شەممە (4/4/2026) لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، شاندێکی باڵای یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە لەلایەن یەکێتییەوە (د. یوسف گۆران، سەرکەوت زەکی، د. سالار سەرحەد، جەزای سەید مەجید و ڕەوەند شەهید غەریب) و لەلایەن گۆڕانەوە (دلێر عەبدولخالق، شاخەوان ڕەئووف بەگ، چۆمان محەمەد و ڕۆڤان سەروەت) ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، یەکێتی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی لە گۆڕان کرد.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و هەماهەنگی زیاتر لە قۆناغی داهاتوودا کردەوە و هاوڕابوون بۆ دوورخستنەوەی ئاگری شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خاکی هەرێمی کوردستان و هاوڕابوون لەوەی کە کورد پێویستە یەکگرتوو و یەکگوتار بێت و نەچێتە ناو سەنگەربەندی نێوان لایەنە ناکۆکەکان، بۆ ئەوەی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و هاونیشتمانیان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزرێت.

هەروەها ئاماژە بە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆخی ژیانی مووچەخۆران درا و لایەنەکان بەیەکەوە هەڵوەستەیان لەسەر پێویستی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی فیدراڵ کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین