سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ھێورکردنەوەی گرژییەکان
نوچە نێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (8-4-2026) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئاگربەستی ئەمەریكا و ئێران ڕایگەیاند، "ئەم پێشهاتە ھەنگاوێکی گرنگە بەرەو ھێورکردنەوەی گرژییەکان، پاراستنی خەڵکی سڤیل و گەڕانەوە بۆ دیالۆگی بونیاتنەر."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەیدا دەشڵێت، "ھیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیەتێکی پاکەوە پابەندی ئەم بەڵێنە بن و کار بکەن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام کە سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە تەواوی ناوچەکەدا بچەسپێنێت."
سەبارەت بەو ڕۆڵی نێوەندگارەكانی ئەو پرۆسەیە گووتی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: "دەستخۆشیمان بۆ ھەوڵەکانی ھەموو ئەو لایەنانە ھەیە کە بەشداربوون لە ئاسانکاری بۆ ئەم ئاگربەستە."
بە گوێرەی ناوەڕۆكی ئاگربەستی هەردوو وڵات، بۆ ماوەی دوو هەفت ئەمریکا و ئێران و ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی رادەگرن، لەبەرامبەردا ئێرانیش دەبێت تەنگەی هورمز بۆ کەشتییەکان بکاتەوە.
جێگەی ئاماژە پێدانە، ڕۆژی (28-2-2026) ئەمەریكا و ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی سەربازییان بۆ سەر ئێران دەستپێكرد، بەیانی ئەمڕۆ دوای (40) ڕۆژ لە جەنگ بە نێوەندگیریی پاکستان، ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران بۆ دوو هەفتە راگەیێندرا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment