ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا سەبارەت بە پرسی کورد کۆبوونەوە تورکیە

نوچە نێت:

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو، تیایدا پرسەکانی هێرشی دوێنێ ئەستەنبۆڵ و ئاگربەستی ئێران و ئەمەریکا و پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد و یەکگرتنەوەی ‌هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا تاوتوێکرا.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/4/8) ماڵپەڕی (سەبا‌هـ) بڵاوی کردەوە، بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا کۆبوونەوە، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە پرۆسەی ئاشتی سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد و بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دژی تیرۆر و دوورخستنەوەی تورکیا لە شەڕ و ململانێکانی تورکیا کرایەوە.

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە باس لە بەردەوامیدان لە ئامانجی تورکیایەکی دوور لەتیرۆر و کارەکانی پرۆسەی ئاشتی کراوە، هەروەها جەخت لەوەشکراوەتە کە ناکرێت ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەی لە ناوچەکە هەڵگیرساوە ببێتە دەرفەتێک بۆ دوور نەخستنەوەی تیرۆر لە تورکیا و تێکچوونی پرۆسەی ئاشتی نوێ و بەردەوامیدان بە پرۆسەکە و دەرکردنی چەند یاسایەک پەیوەست بە پرۆسەکە. 

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر عێراق و تێکچوونی ئاسایش و ئارامی عێراق و ناوچەکە بووە و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا باسیان لە پشتیوانی توکریا و پاراستنی گەلی عێراق بەگشتی دووپاتکردۆتەوە.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە و کۆتایهێنان بە شەڕی ئەمەریکا و ئێران باس کراوە کە ناوچەکەمان و هەموو جیهانی خستۆتە نائارامیی و قەیرانی ئابووری ڕووبەرووی تەواوی جیهان کردووە. جگە لەو پرسانە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا و هەڕەشەکانی ئیسرائیل تاوتوێ کراوە.

هەروەها دۆخی سووریا و پشتیوانیەکانی تورکیا بۆ سووریا لە بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری دووپاتکراوەتەوە، جەختیان لە هەوڵەکان کردۆتەوە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ هێزەکانی سووریا، هەروەها ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکە پشتیوانی خۆی دەربڕی لە یەکگرتنەوەی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لە چوارچێوەی یەک دەوڵەت و یەک سووریا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین