وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هێرشە درۆنییەكان: خراپەکاران چاویان بە ئارامی وڵاتەکەمان هەڵنایە کوردستانی

نوچە نێت:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ئەمەریكا و ئێران، شەوی ڕابردوو، چەندین هێرشی درۆنی كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان و دەڵێت، "تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە."

ئەمڕۆ هەینی (10-4-2026) وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەینێێت، "سەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و سەقامگیریی بووە و بەشێک نەبووە و نابێت لە شەڕ و گرژی، و سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنج شەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجام تێک شکێندراون و کەوتوون."

 

دەقی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان:

سەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و سەقامگیریی بووە و بەشێک نەبووە و نابێت لە شەڕ و گرژی، و سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنج شەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجام تێک شکێندراون و کەوتوون. هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێووی بەردەوامن. 

جەخت لە پشتگیری ئاشتی و ئۆقرەیی دەکەین و داوا لەهەموو لایەک دەکەین کە ئەو هێرشانە رابگرن و چیتر سەقامگیری و ئۆقرەیی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان نەکەنە ئامانج.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین