سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا گەیشتە تورکیا کوردستانی

نوچەنێت

بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندیی ساڵانەی ئەنتاڵیا لە تورکیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمیی گەیشتە تورکیا. هاوکات لە میانی ڕۆژانی کۆڕبەندەکەدا بڕیارە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان دەربارەی دۆخی ناوچەکە، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە (2026/4/16) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمیی گەیشتە ئەنتاڵیا. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە میانی ڕۆژانی کۆڕبەندەکەدا، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان و بەشدارانی کۆڕبەندەکە، دەربارەی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت."

بریارە سبەی هەینی، پێنجەمین خولی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا بە بەشداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەیان سەرکردە و بەرپرسی باڵای وڵاتانی جیهان دەستپێبکات.

جێگەی ئاماژەپێدانە، کۆڕبەندەکە لەژێر چاودێریی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە رێکخراوە. هەروەها خوولی ئەمساڵ لەژێر ناوی "بەڕێوەبردنی نادڵنیاییەکان لە نەخشەسازیی سبەیدا" بەڕێوەدەچێت و لە (17) تاوەکوو (19)ـی نیسانی (2026) بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین