سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (2026/4/18) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بە گشتی و کاریگەری و لێکەوتەکانی تاوتوێ کران". هەروەها، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی ئاگربەست و بەدیهاتنی ئاشتی و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە".
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگریی تورکیا "ستایشی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد" و هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند کە "نەبوونەتە بەشێک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە". یەشار گولەر جەختیشی کردەوە لە پێویستیی هەماهەنگیی هەمەلایەنە بۆ پاراستنی ئارامیی ناوچەکە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، "فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەبێت" جەختیشی لەوە کردەوە کە خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئەویش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش".
هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاریکاریی هاوبهشی نێوانیان لە بوارە جیاجیاکاندا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment