فازڵ میرانی: هیچ حکومەتێک لە بەغدا بەبێ بەشداریی پارتی پێکنایەت کوردستانی

نوچە نێت:

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێگەی پارتی لە بەغدا هێندە ستراتیژییە کە هیچ حکومەتێک بەبێ ئەوان سەرکەوتوو نابێت. هاوکات گوتیشی، پارتی خاک نافرۆشێت و بە خوێنی شەهیدان پاراستوویەتی.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/4/19) فازڵ میرانی، کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاند، هەر حکومەتێک لە بەغدا بەبێ بەشداریی پارتی پێکبێت، وەک مرۆڤێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەبێت و توانای هەستان و بەڕێوەچوونی وەک پێویست نابێت. هەروەها گوتیشی، بایکۆتکردنی پارتی بەواتای کشانەوە نایەت، بەڵکو بۆ ڕاستکردنەوەی هاوسەنگییە لە عێراقدا.

لەبارەی پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتیی، فازڵ میرانی جەختی لەوە کردەوە و ڕایگەیاند، "پارتی و یەکێتیی هاوبەشن و ئاسان نابێت هاوبەش نەبن. پرسی پۆستی سەرۆک کۆماریشی بە کێشەیەکی سادە وەسف کرد و کە دەکرێت چارەسەر بکرێت.

فازڵ میرانی سەبارەت بە پارێزگاری کەرکووکیش جەختی کردەوە، کە ئەگەر کورد بە یەک لیست بوایە، پۆستی پارێزگار بۆ کورد دەبوو. بارزانیی نەمر شۆڕشی ئەیلوولی کردە قوربانیی کەرکووک، ئەمەش نیشانەی گرنگیی ئەم شارەیە لای پارتی، وە پارتی خاک نافرۆشێت و بە خوێنی شەهیدان پاراستوویەتی.

لە کۆتاییشدا سەبارەت بە نزیکبوونەوەی یەکێتیی و نەوەی نوێ فازڵ میرانی بە کورتی گوتی کە، سەردەم سەردەمی شۆکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین