وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: پێدانی پارێزگاری کەرکوک پێشهاتێکی مێژووییە
نوچە نێت:
ڕۆژی سێشەممە (2026/4/21) ماڵپەڕی (Habar 7) بڵاوی کردەوە، دوای ڕادەستکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە یەکێتییەوە بۆ تورکمان لە تورکیا هەڵبژاردنی محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆکی بەرەی تورکمانی وەک پارێزگاری نوێی ئەو شارە، پێشوازییەکی فراوانی لێکرا، لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، "شاری کەرکوک خاوەندی کلتورێکی هەمەچەشن و فرەلایەنە لە پێدانی پۆستی ئەو پارێزگایە بە تورکمان لەڕووی دادپەروەری و نوێنەرەرایەتییەوە پێشهاتێکی مێژوویی و ڕادەبەدەر گرنگە."
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەشڵێت، "هەر چەندە پێدانی ئەو پارێزگایە بە تورکمان کە وەک مافی ڕەوای خۆیان تاڕادەیەک دواکەتبوو لەکاتێکدا ئەوان پێکهاتێکی رەسەنی مێژووی کەرکوک و عێراقن."
سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان لە شاری کەرکوک وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێیوایە، "دابەشکردنی پۆستەکان بۆ ماوەیەکی کاتی بەرێگەی لێکتێگەیشتنەوە بووە و هیواخوازین ئەو پێشهاتە گرنگە ببێتە هۆی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو عێراق و خەڵکی کەرکوک بەگشتی."
جێگەی باسە، وەک ئەوەی تورکیا باسی دەکات پێدانی پارێزگاری کەرکوک بە محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆکی بەرەی تورکمان بە ئاواتێکی (100) ساڵە ناوی دەبەن و لەلایەن بەرپرسانی باڵای تورکیا و میدیا فەرمییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment