سەرۆکی هەرێمی کوردستان: فارووق ڕەفیق بە قەڵەمە بڕشتەکەی، خزمەتێکی به‌رچاوی ڕۆشنبیریی کوردی کرد کوردستانی

نوچە نێت:

دوای کۆچی دوایی د. فاڕووق ڕەفیق توێژەر و مامۆستای زانکۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە، کۆچی دواییی ناوبراو واتای لەدەستدانی قەڵەمێکی کارا و به‌توانای گەلەکەمانە.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/4/2026)  فاروق رەفیق، نووسەری دیاری كورد لە ماڵەكەی لە هەولێر كۆچی دواییكرد. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "سەرەخۆشی له‌ خێزان و کەسوکاری و تەواوی نووسەران و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەدا دەشڵێت، "خوالێخۆشبوو فارووق ڕەفیق، بە بیر و قەڵەمە بڕشتەکەی، خزمەتێکی به‌رچاوی بە کتێبخانە و ڕۆشنبیریی کوردی کرد به‌تایبه‌تی لە بواری فەلسەفە و لێکۆڵینەوەی فیکریدا. کۆچی دواییی ئه‌و، لەدەستدانی قەڵەمێکی کارا و به‌توانا بوو."

 

دەقی پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دواییی فاروق ڕەفیق:

بۆ کۆچی دواییی نووسەر و لێکۆڵه‌ر و ڕووناکبیری ناسراوی کوردستان، خوالێخۆشبوو فارووق ڕەفیق، سەرەخۆشی له‌ خێزان و کەسوکاری و تەواوی نووسەران و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم.

خوالێخۆشبوو فارووق ڕەفیق، بە بیر و قەڵەمە بڕشتەکەی، خزمەتێکی به‌رچاوی بە کتێبخانە و ڕۆشنبیریی کوردی کرد به‌تایبه‌تی لە بواری فەلسەفە و لێکۆڵینەوەی فیکریدا. کۆچی دواییی ئه‌و، لەدەستدانی قەڵەمێکی کارا و به‌توانا بوو.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

یادی هەمیشە بە خێر.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/4/28

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین