سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات و لەگەڵ محەممەد بن زاید کۆدەبێتەوە. هاوکات بڕیارە تاوتوێی پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/4/29) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات بەڕێدەکەوێت.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە سەردانەکەیدا، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشی ئیمارای لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین