سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، "دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچه‌یی و نێودەوڵەتی بیروڕایان گۆڕییەوە و جەختیان لە گرنگیی کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/4/30) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئەبووزەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراته‌وه‌ پێشوازیی لێکرا و دواتر کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا، تاوتوێ کران، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و گەشەپێدانی هەردوولا بگەیەنێت."

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هه‌ردوولا، "دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچه‌یی و نێودەوڵەتی، بیروڕایان گۆڕییەوە. له‌مباره‌یه‌وه‌ جەختیان لە گرنگیی کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان".

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکدا ئاماژە بەوەش کراوە، چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین