نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستانەوە بە نرخێکی بەرز دەفرۆشرێت کوردستانی

نوچە نێت:

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای دەکات، ئەو نەوتەی عێراق کە لەرێگەی بۆریی نەوتی کوردستان-تورکیاوە هەناردە دەکرێت بە نرخێکی بەرز دەفرۆشرێت، هەروەها دەشڵێت دانوستاندنەکان  بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا سەبارەت بە هەناردەی نەوت بەردەوامە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026-4-29) عەلی نزار شەتەری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ ڕایگەیاند، بڕی هەناردەکردنی نەوتی لە ڕیگەی بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیاوە ڕۆژانە (160بۆ 200) هەزار بەرمیل نەوتە، هەندێک ڕۆژ بڕەکە کەم دەبیتەوە هەندێک ڕۆژیش زیاد دەکات ئەمەش پەیوەندی بە بارکردن و کۆگارکردنی تانکەرەکانەوە هەیە، هەروەها ئەو نەوتەی لەم رێگەیە هەناردە دەکرێت بە نرخێکی بەرز لە بۆرسەی جیهانی دەفرۆشرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانی بە زیاتر لە (111) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە هۆکاری بەزربوونەوەی نرخەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەگەرێتەوە بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر بەندەرەکانی ‌وێران لە گەرووی هورمز.

عەلی نزار لە بارەی هەنارەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی بەسرەوە ئاشکرای کرد، لە رێگەی بەندەرەکانی بەسرەوە نەوتمان فرۆشتووە، بەڵام بە بڕێکی سنوردار کە جیاوازی زۆرە لەگەڵ هەناردەکردن لە  پێشووتردا، هەروەها عێراق کەشتی نەوت هەڵگری نیە تاوەکو بە گەرووی هورمزدا تێپەربێت بەڵکو نەوتەکە لە بەندەرەکانی باشوور دەفرۆشرێت، کڕیارەکە لە تەنگەی هورمز دەیگوازرێتەوە یاخود لە کەنداو بەکاریدەهێنێت، ئەوە بەرپرسیارێتی کۆمپانیای کڕیارە، عێراق نەوت بەو کۆمپانیایە جیهانیە دەفرۆشێت کە لەژێر هیچ سزایەکدا نین، کاتێک نەوتەکە دەکڕن دەبێتە نەوتی خۆیان و خۆیان سەر پشکن بۆ کوێی دەبەن.

سەبارەت بە رێککەوتنی پەنجا ساڵەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی کەرکوک-جەیهان لە  نێوان عێراق و تورکیا کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمساڵ کۆتایی پی بێت  بەرێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئەوەی روونکردەوە، کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لایەنی تورکیا بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە بەردەوامە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین