مەسرور بارزانی: ماندووبوونی كرێكاران لە گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنم کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران پەیامەکی ئاراستەیان دەکات و دەڵێت، " ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم."

ئەمڕۆ هەینی (2026/5/1) مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکەمتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، " لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای تەندروستی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازم".

سەرۆکی حوکەمەت هەر لەم پەیامەیەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە."

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای تەندروستی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازم.

ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و ئومێدەوارم هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و دوور بن لە هەموو جۆرە ستەملێکردن و چەوساندنەوەیەک.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین