سەرۆك بارزانی: جێبەجێكردنی دەستوور چارەسەری سەرەكی كێشەكانە
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (2026/5/2) لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەلی ئەلزەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی لە كۆبوونەوەكەدا باس لە، "پێویستیی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكوومەت كرا بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن، هەروەها پابەندبوون بەماوە دەستوورییەكانەوە".
هەر لە كۆبوونەوەکەدا، سەرۆك بارزانی باسی لە، "دوایین پێشهاتەكان كرد و جەختی لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە لە چوارچێوەی دەستوودا."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکدا هاتووە، سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە، "جێبەجێكردن و پابەندبوون بەدەستوور چارەسەری سەرەكییە و داواشی كرد لەپێناو سەقامگیریی وڵاتدا هەموو لایەك پابەندی دەستوور بن."
لایخۆیەوە عەلی ئەلزەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، "جەختی لە پێویستیی تێپەڕاندنی بابەتە نەرێنییەكانی ڕابردوو و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە."، هاوکات لەگەڵ شاندی یاوەری داوایان كرد كە كوتلەی پەرلەمانی و حكوومیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشدارییەكی چالاكانە لە پڕۆسەی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی فیدڕاڵ بگەڕێنەوە بەغدا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment