سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ئەلزەیدی: كێشەكانی هەولێر-بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بكرێن کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا سەبارەی بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق جەختیان لە، "گرنگیی بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتێک کە خزمەت بە ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق بكات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانیان بێت."

ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە (2026/5/2) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد کە بە یاوەریی شاندێکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هه‌رێمى كوردستانى کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیه‌کدا باسیان له، "‌چەندین دۆسیەی جیاواز كرد، بەتایبەتی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق. له‌مباره‌یه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتێک کە خزمەت بە ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق بكات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانیان بێت."

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، "ڕێکخستنی پەیوەندییەکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان لە چوارچێوەی بنەما دەستوورى و یاسا کارپێکراوەکاندا، تاوتوێ کرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین