سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەید عەممار حەکیم کۆبووەوە
نوچەنێت
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (2026/5/4) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "سهرۆك نێچيرڤان بارزانى دووبارە پيرۆزبايى له سهيد حهكيم كرد بۆ سهركهوتنی كۆنگرهكهيان و ههڵبژاردنهوهى به سهرۆكى ڕهوتى حيكمه، ههروهها پيرۆزبايى له سهركردايهتی تازهيان كرد و هيواى سهركهوتنی بۆ خواستن". لاى خۆيشییەوە عەممار حەکیم سوپاس و پێزانينی بۆ سهرۆك نێچيرڤان بارزانى دهربڕى.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری تاوتوێ کران". هاوکات هەردوولا "جەختیان لە گرنگیی دیالۆگی نیشتمانی و لێکگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە وەک کلیلی چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان، بە شێوەیەک کە یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان پێکهاتەکاندا بپارێزرێت".
لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون کە، "پێویستە حکومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبهشیى ڕاستەقینە بێت و خزمەتگوزاری و باشترکردنی بژێویی هاووڵاتییان لە پێشينهى کارەکانیدا بێت". هەر لەم لەمبارەیەوە، "سەید عەممار حەکیم پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی هاوسەنگ و نیشتمانیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەكان".
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات، دۆخی ناوچەکە و گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق لە لێکەوتەکانی گرژییەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، کە تێیدا جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و سەروەریی نیشتمانی کرایەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment