سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێم بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، هیواخوازین بە هاتنی ئەو پرسەکانی بودجە و نەوت و گاز و خاڵە سنوورییەکان بەتەواوی یەکلا ببێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (4/5/2026) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گەیشتە شارى به‌غدا و بڕیار وایه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ حزبى‌ و حكومییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و دیدارى تایبه‌تى هه‌بێت.

 یوسف کیلابی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمەوە دەڵێت، ئەمڕۆ هەموو هێزە سیاسییەکان هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی سازان دەدەن، کە دەستبەکاربێت بۆ چارەسەری ئاڵانگارییە سەختەکان، بۆیە پێویستی بە چارەسەری خێرا و بەهێزە، ئەوە لە سەرۆک نێچرڤان بارزانی چاوەڕێ دەکەین و پێمانوایە بەوە ناسراوە شێوازێکی نەرمی هەیە و دەخوازین بە هاتنی ئەو هێڵە گەورەکانی پێکهێنانی حکومەت دابندرێت.

 یوسف کیلابی دەشڵێت، هیوای ئەوە دەخوازین لایەنە کوردستانییەکان لە بەرژەوەندی گشتی وڵات بڕوانن و ئەمجارە بۆ داواکارییەکانیان پەنا بۆ یاسای بودجە و نەوت و گاز ببەن و لەسەر بنەما سەرەکییەکان ڕێکبکەوین. هیوادارین پرسەکانی بودجە و دەروازە سنوورییەکان و نەوت و گاز بەتەواوی لەسەر مێزی گفتوگۆ یەکلا بکرێنەوە.

 هاوکات بڕیار وایە دوای نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و دواتریش ڕاسته‌وخۆ لەگەڵ عه‌لى زه‌یدى كاندید بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین