سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كات
نوچەنێت
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (2026/5/5) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری، لەگەڵ دادوه‌ر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، "دۆخى سیاسی و گشتيى وڵات تاوتوێ کران. هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه کە سەربەخۆییی دەسەڵاتی دادوەری بنەمایەکی سەرەکیيه بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانى وڵات و سه‌قامگيرى و ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌مووان."
لەم کۆبوونەوەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "ڕۆڵی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەريی لە پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکانی وڵات بەرز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێزيانى كرد بۆ ڕۆڵى گرنگيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دروستكردنى لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه‌كاندا."
لە ڕاگەیێندراوەکدا ئەمەش خراوەتە روو، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی سەروەریی یاسا و کارکردن لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە وەک تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كانى وڵات و پاراستنی ماف و شایستە یاسایییەکانی هەموو پێکهاتەکان و قەوارەی فيدراڵى و دەستووریی هەرێمی کوردستان."
هاوکات لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، به‌رده‌وامى و بره‌ودان به هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه دادوه‌رييه‌كانى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment