سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى کۆبوونه‌وه
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/5/5) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندى ياوه‌رى، لەگەڵ عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى و ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و په‌رله‌مانتا‌رانيان کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، به‌ڕێزان له هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى خۆشحاڵيى خۆيان به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها باس له، "پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێکهاتەکان کرا، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات."
هاوکات هەر لەو کۆبوونەوەدا هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە، "سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە لێكگه‌يشتن و پێكه‌وه‌يى و هاريكارى و هاوبەشیی ڕاستەقینە و بەشداریی کارای هەمووان لە پرۆسه‌ى سياسى و بڕیارە نیشتمانییەکاندا."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment