سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

لەبەردەوامی کۆبوونەوەکانی لەبەغدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە." هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاريكاريى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە."

سێشەممە (2026/5/5) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، "دۆخی سیاسیی وڵات، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵی، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌ و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌، تاوتوێ کران."

هەر لەو کۆبوونەوەدا هەردوولا جەختیان لە، "گرنگیی لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاريكاريى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانيدا."

جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ڕۆژە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی فیدڕاڵی لە بەغدایە و لەگەڵ زۆربەی سەرۆک و سەرکردە و پێکهاتەکانی عێراق کۆبووتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین