سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ موسەننا سامڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە. هاوکات هەردوولا جەخت لە "گرنگیی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت دوای ڕاسپاردنی سه‌رۆكوه‌زيرانى ڕاسپێردراو."

ڕۆژی دووشەممە (2026/5/4) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، لەگەڵ موسەننا سامڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە و لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێیان کرد.

لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە "گرنگیی پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکان کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت دوای سه‌رۆكوه‌زيرانى ڕاسپێردراو".

هەر لەم بارەیەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و لێکگەیشتنی نێوان بەغدا و هەولێر". هەروەها، "جەخت لە ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرایەوە وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان".

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لە کۆتایی دا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پەیوەندیی هاوسەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان باس كرا. کە تيايدا جەخت لە هاریکاریی نێوانيان كرايه‌وه‌ لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین