سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگاری بەسرا کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی زنجیرە دیدارەکانیدا لە بەغدا لەگەڵ پارێزگاری بەسرا کۆبووەوە. هاوکات هەردوولا جەختیان لە، "گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی هاوبەش کردەوە".

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (2026/5/5) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرا کۆبووەوە. دۆخی پارێزگاکە و په‌يوه‌ندييه‌كانیی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا، تاوتوێ كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە "گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی هاوبەش کردەوە". هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى‌ چۆنيه‌تی سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی پارێزگاکان لە بوارە جیاوازەکاندا گۆڕييه‌وه‌.

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، دۆخی گشتیی وڵات و پڕۆسەی سیاسی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

جێگەی باسە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو ڕۆژە بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی فیدراڵی لە بەغدایە و لەگەڵ زۆربەی سەرۆک و سەرکردە و پێکهاتەکانی عێراق کۆبووەتەوە. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگاری بەسرا کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین