سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: کۆتاییمان بە سەردانێکی بەرهەمدار و سەرکەوتوو بۆ بەغدا هێنا
نوچە نێت:
ڕۆژی سێشەممە (2026/5/5) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) بڵاویکردەوە، کە سەردانەکەیان بۆ بەغدا سەرکەوتوو بووە و تێیدا لەگەڵ سەرجەم کەسایەتییە نیشتمانییەکان و هاوبەشە سیاسییەکان کۆبوونەتەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم دا هاتووە، لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لە کارکردن و هەماهەنگیی هاوبەش کراوەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئالەنگارییە سیاسیی، ئەمنی و ئابوورییەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان جەختکردنەوە بووە لە سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا، لەگەڵ چارەسەرکردنی خێرای دۆخی ئابووری بەهۆی لێکەوتەکانی بارودۆخی ناوچەکە. هاوکات باس لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە و دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان کراوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، کە لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان کردووە و پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دووپاتکردووەتەوە، بە ئامانجی جێگیرکردنی سەقامگیری و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment