سەرۆکى فەرمانگەى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم رەخنە لە کارنامەى حکومەتى نوێى عێراق دەگرێت کوردستانی

نوچەنێت

دەستەى گشتى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان رەخنە لە کارنامەکەى حکومەتى نوێى عێراق دەگرێت، کە باسى جێبەجێکردنى ماددەى (140)ى نەکردووە.

ئەمڕۆ هەینى (2026/5/8) فەهمى بوڕهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پەیامێکى بڵاوکردەوە، تێیدا رەخنە لە کارنامەکەى عەلى زەیدى کاندیدى راسپێردراوى حکومەتى عێراقى دەگرێت، لە کارنامەکەى هاتووە، "کارنامەی چوارساڵی داهاتووی جەنابی سەرۆک وەزیران( عەلی زەیدی ) کە لە چواردە بەش پێک هاتوە، هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستورێکانی خەڵکی کوردستان تێدا نیە، راستە ڕیزی کوردی یەک و یەکگرتوونیە، پێشمان وایە هەر ئەمە هۆکاری بنچینەیی بووە تا مادەی ١٤٠ ی دەستورو ماف و داوا ڕەواکانمان نادیدەبکرێت. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت هێزو لایەنە سیا سێکانی کوردستان بەکاندید کردنی بەڕێز (عەلی زەیدی )نەک نیگەرانیان نەبوو بە پێچەوانەوە نامەی پشتیوانی و پیرۆزباییان پێش پێکهاتەکانی تر پێگەیاند، پێویستە هەموو هێزە سیاسێکانی کوردستان درک بەو ڕاستیەبکەن ئەم کارنامەیە نەخشە ڕێگای چوارساڵی داهاتوەو وەرەقەی مامەڵەکردنی حکومەتی نوێ یە لەگەڵ سەرکردایەتی کوردو حکومەتی هەرێمدا.

فەهمى بوڕهان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ڕاست وایە ئەم قۆناغە تێ پەڕێنین و پرسی خاک و دەسکەوتەکانی گەلەکەمان یەکمان بخات، ئەو مەسجەش بەهاوبەشی بە بەغدا بگەیەنین، سەرباری پشتیوانیمان بۆ سەرخستنی کابینەکەی بەڕێز (علی زەیدی )لە چوارچێوەی دەستوردا، لەگەڵیشیدا لە ئاست مافەڕەواکانی گەلەکەمان بەتایبەتی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ، کەمتر لەوەی لە مادەی (140)ی فەرامۆشکراو دا هاتووە ڕازی نابین، ئەرکی پەڕلەمانتارانیشمان لەو کاتەوە دەست پێ ئەکات کە ئەم کارنامەیە دێتە ناوپەڕلەمان پێوستە لە چوارچێوەی دەستوری بڕیارلێدراودا پارێزگاری لە ماف و دەس کەوتەکانمان بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین