ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتی پەسەند كرد کوردستانی

نوچە نێت:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا ڕەزامەندی لەسەر واژۆکردنیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیدا کرد و بە کۆی دەنگیش کاندیدی ئەو وەزارەتەیان دیاریکرد کە بڕیارە نەوەی نوێ بەغدا وەریبگرێت.

ئەمڕۆ شەممە (9/5/2026) ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەسەرپەرشتیی رێبوار ئەوڕەحمان، جێگری سەرۆکی جوڵانەوەکە کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و گرنگترین پێشهاتە سیاسییەکان کرا، هەر لەم کۆبوونەوەیەدا خاڵەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە گرنگ بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک وەسف کرد و هیواشی خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا واژۆ بکرێت، بۆیە  ئەنجومەنەکە تەواوی خاڵەکانی رێکەوتنەکەی پەسەند کرد و ڕەزامەندی درا لەسەر واژۆکردنی لە داهاتوویەکی نزیکدا.

هاوکات هەر لەم کۆبوونەوەیەدا، قسە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق و وەرگرتنی وەزارەتێک لەلایەن نەوەی نوێوە کرا، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی سیاسیی بەکۆی دەنگی ئەندامان کاندیدی پۆستی ئەو وەزارەتەی بەغدادی دیاریکرد کە بریار وایە نەوەی نوێ وەری بگرێت، بۆیە ئەنجوومەنەکە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان دەربڕی و داواکاربوو کە بەردەوام بن لە خزمەتی هاوڵاتییان و بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتی هاوڵاتییان.

پەسەندکردنی خاڵەکانی لێکتێگەیشتنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاتێکدایە کە ڕۆژی (23/4/2026) شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بارەگای جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و لەلایەن سروە عەبدولواحید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لێ کرا و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و کارکردنی پێکەوەیی کرایەوە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین