سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی پاپای ڤاتیکان لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان بەبۆنەی دەستبەکاربوونی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە (2026/5/13) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێم سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، "هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە."

لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی پاپای ڤاتیکان، بە ناوی قەداسەتی پاپاوە ، "سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆکی حکومەت دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن و پاراستنی مافەکانی کریستییان و گشت پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی ڤاتیکان ئاماژەشی بەوە دا کە، "کوردستان لە دڵی قەداسەتی پاپادایە و نزای پێشکەوتن و خێر و ئاشتی بۆ دەکات."

هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین