ڕێکارەکانی کشانەوەی سوپا لە کەرکووک کۆتایی هاتووە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (13/5/2026) فەریق روکن ساڵح حەرز، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لەبارەی دوایین ڕێکارەکانی کشانەوەی سوپا لە نێو شاری کەرکووک، ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ بەرنامەی کار و پلانی وردی بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکە داڕشتووە و کارەکان لە قۆناغی کۆتایی دان و فەرماندەیی پۆلیسیش لە ڕووی هێزی مرۆیی، ئۆتۆمبێل، چەک و تەقەمەنی دابین کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە ڕووداوەکانی (16)ی ئۆکتۆبەری (2017)ەوە حکومەتی عێراق بەناوی پرۆسەی سەپاندنی یاسا چووە کەرکووک و لەو کاتەوە سوپا لەو پارێزگایە هێشتا بەشێکی دۆسیەی ئەمنییان لە ئەستۆدایە و چەند جارێک پێکهاتەکان و لایەنە کوردستانییەکان نیگەرانییان لەو بارەیەوە پێشانداوە، چەند جارێکیش گرژی لەنێوان سوپا و هاونیشتمانییانی کورد ڕوویداوە، بۆیە سەبارەت بە مەترسیی بۆشاییە ئەمنییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک گووتی، لەڕێگەی لیوا هاوبەشەکانەوە کە سوپا و هێزی پێشمەرگەن، ناوچە گرنگەکان لە سنووری پارێزگای دیالە، خورماتوو، کەرکووک تاوەکو موسڵ کۆنترۆڵکراون و هێزیان لێ جێگیر کراوە.
ساڵح حەرز ئاماژەی بەوەش کرد، ئاستی هاوئاهەنگی نێوان هەردوولا گەیشتووەتە قۆناغێکی باڵا و لەڕێگەی ناوەندەکانی هاوئاهەنگی هاوبەشەوە پەیوەندیی بەردەوام هەیە و بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی مەیدانیی هاوبەش لە ناوچە سنوورییەکان بە پاڵپشتی هێزی فڕۆکەوانیی سوپا ئەنجام دەدرێن، هەروەها کۆنفرانس و کۆبوونەوەی بەردەوام بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بەڕێوەدەچن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment