سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پيرۆزبايى له سەرۆک وەزیران ئهلزهيدى دهكات
نوچە نێت:
ئەمڕۆ هەینی (2026/5/15) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پەیامێک ئاراستەی عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەکات و ڕایگەیاندووە، "هیوادارین دەستبەکاربوونی ئەم کابینە نوێیە، سەرەتای قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و گەشەپێدان بێت بۆ ههموو عێراق."
سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "عێراق وڵاتێكى دهوڵهمهند و خاوهن توانايه، عێراقييهكان، به ههموو پێكهاتهكانييەوە، شایانی ژیانێکی شایستە و خزمەتگوزاریی باشتر و ئاسایش و سهقامگيريى بەردەوامن."
دەقی پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستبەکاربوونی كابينهكهيانهوه، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی براى ئازيزم بهڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقى فيدراڵى دەکەم. هیوای تهواوى سەرکەوتن بۆ خۆیان و تیمی حکوومەتەکەیان دەخوازم لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە گەورەکانیاندا.
هیوادارین دەستبەکاربوونی ئەم کابینە نوێیە، سەرەتای قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و گەشەپێدان بێت بۆ ههموو عێراق. ئێمە لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیيی تەواوی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی، بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان.
عێراق وڵاتێكى دهوڵهمهند و خاوهن توانايه، عێراقييهكان، به ههموو پێكهاتهكانييەوە، شایانی ژیانێکی شایستە و خزمەتگوزاریی باشتر و ئاسایش و سهقامگيريى بەردەوامن. متمانەمان هەیە کە بە هەوڵی هەموو لایەک و بە گیانی بهرپرسانهى تەبایی و هاريكاريى نیشتمانی، دەتوانین بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێین و پێکەوە ڕووبەڕووی ههموو كێشه و ئاڵنگارییەکان ببینەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/15
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment