سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی دووشەممە (2026/5/18) لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ڤاتیکان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کاردیناڵ پیێترۆ پارۆلین، سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ڤاتیکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و دۆخی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و قووڵکردنەوەی بەهاکانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە ناوچەکەدا کردەوە."
لایخۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ڤاتیکان لە برەودان بە ئاشتی و سەقامگیری دووپات کردەوە." لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان، "ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد وەک نموونەیەکی زیندوو و سەرکەوتووی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان لە ناوچەکەدا."
لەکۆتایی راگەیێندراوەکدا هاتووە تەوەرێکی ديكهى کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دوایین، "پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتە مرۆیییەکانی گرژی و ئاڵۆزییەکان. لهمبارهيهوه هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری له ناوچهكهدا".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment