دڵشاد شەهاب: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆما پارێزگاریکردنە لە قەوارەی هەرێمی کوردستان کوردستانی

نوچە نێت:

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا ڕایگەیاند، جەختکردنەوەیە لەسەر پەیامی پێکەوەژیان و پارێزگاریکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان. هاوکات گوتیشی، ئیتاڵیا لە پشتگیریرکردنی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە (2026/05/19) دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەڤانان باسی لە ناوەڕۆکی سەردانەکەی سەرۆک نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ڤاتیکان، لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، سەرنج خرایە سەر چەمکی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان.

دڵشاد شەهاب لە لێدوانەکەیدا گوتیشی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، دووبارەی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی فەراهەمکردنیی ژیانێکی باش و دڵنیاییدان بە کریستیانەکانی کوردستان، کە ئەمە لای پاپای ڤاتیکان بایەخێکی زۆری هەیە.

هاوکات لەبارەی دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئیتاڵیا وەک وڵاتێکی کاریگەر لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعـ..ـش، بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی ڕێكخستنەوە و یەکخستنیی هێزەکان. هەروەها باسیشی لەوە کرد کە پشتگیریی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و نیگەرانیی خۆیان لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین