سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌وڵه‌كانى سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی دەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی هەرێم، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى مامۆستا سە-ڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندان.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (2026/5/23) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، "بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کردەوە کە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێیگەیشتووە. "

لایخۆیەوە سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، "پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین له‌مباره‌يه‌وه‌ دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندان و هه‌ر ئه‌مه‌ى لێ چاوەڕوان دەکرێت. "

لە بەرامبەردا ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتيگريى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ هەوڵەکانی دەربڕی. "

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش کراوە، دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین