سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی، "دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد."

ڕۆژی دووشەممە (2026/5/25) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، "دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها باسيان له‌ دوایین سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئيتاليا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌ ڕۆما كرد."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕاى پێزانین بۆ پشتگيريى بەردەوامی ئیتالیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه، "‌هه‌رێمى كوردستان خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ ئيتاليا."

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیتالیا په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها جەختی لە، "بەردەوامیی پابەنديی ئيتاليا بۆ پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە."

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەى بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین