سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لەسەر، "پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردييه‌كان له‌ سووريا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ ديمه‌شق کردەوە."

ڕۆژی سێشەممە (2026/5/26) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، "دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كانيان له‌و وڵاته‌ تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌."

لای خۆیەوە، مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان له‌ مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا دەربڕی.

لە ڕاگەیێندراوەدا هاتووە لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر، "پێویستیی دیالۆگ و لێکگەیشتنی لایەنە كوردييه‌كان له‌ سووريا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ ديمه‌شق کرایەوە.

هاوکات لەکۆتایی ڕاگەیێندراوەکدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین