سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: با جەژن بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "با چەمک و واتا قووڵەکانی جەژن لە لێبوردەیی، گەردنئازادی، پێكهاتنه‌وه‌ بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە نيازپاكى، تەبایی و خۆشه‌ويستى لە ژیان و كاری ڕۆژانه‌ماندا."

ڕۆژی سێشەممە (2026/5/26) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان دەکات و ڕایگەیاند، "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ته‌واوى موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم."

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، " لەم بۆنە پیرۆزەدا، با چەمک و واتا قووڵەکانی جەژن لە لێبوردەیی، گەردنئازادی، پێكهاتنه‌وه‌ بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە نيازپاكى، تەبایی و خۆشه‌ويستى لە ژیان و كاری ڕۆژانه‌ماندا."

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ته‌واوى موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم ئەم جەژنە مایەی خێر و خۆشی بێت و شادى و کامەرانی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. هیوای پشوویەکی ئارام و ئاسوودە بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

هيواى گه‌ڕانه‌وه‌يه‌كى سه‌لامه‌ت بۆ حاجیانی خۆشەویستى كوردستان ده‌خوازم، خوای مەزن حەجى هەمووان قبووڵ بکات و جه‌ژنيان پيرۆز بێت. لەم بۆنە پیرۆزەدا، با چەمک و واتا قووڵەکانی جەژن لە لێبوردەیی، گەردنئازادی، پێكهاتنه‌وه‌ بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە نيازپاكى، تەبایی و خۆشه‌ويستى لە ژیان و كاری ڕۆژانه‌ماندا.

جەژنی قوربان لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین