سەرۆك بارزانی: پەیامم بۆ لایەنە سیاسییەكان ئەوەیە كە بیر لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بكەنەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی سێشەممە (2026/05/26) سەرۆک مەسعود بارزانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم". هەروەها پیرۆزبایی تایبەتی خۆیشی بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات و ڕایگەیاند، "لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواکارم خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و جیهان بەدی بهێننێت".
هاوکات لە پەیامەکەشدا هاتووە و داوا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل بخەنە سەرووی ئامانجە بەرتەسکە حزبییەکان و کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسیی بهێنن لە هەرێمی کوردستان. گوتیشی، "هەموو لایەک بیر لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بکەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان لە سەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسک دابنێن".
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی تایبەتیش ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و جیهان بەدی بهێننێت.
هەروەها لەو ساتە هەستیار و چارەنووسسازەدا پەیامم بۆ لایەن و هێزە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەیە كە هەموو لایەك بیر لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بكەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسك دابنێن و واز لەو ململانێیە بێ ئەنجامە و، ئەو خۆخۆرییە بێنن كە ماوەیەكە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەدەستیەوە دەناڵێنێت. داوا دەكەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە دڵسۆزی و هەستی نیشتیمانپەروەرانەوە بەیەكەوە كۆببننەوە و ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بكەن و كۆتایی بەم دۆخە نالەبارە سیاسییە بهێنن. ئەمە ئەركێكی ویژدانی و نەتەوەیی و نیشتیمانییەو پێویستە هەموو لایەك بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن و بگەڕێنەوە سەر ڕێگەی ڕاست.
هیوادارم ئەم جەژنە دەستپێكێك بێت بۆ باشتربوونی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تێپەڕبوونی گرفتە سیاسییەكان و هەروەها بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و سەلامەتیدا بن.
مسعود بارزانی
9ی زیلحەججەی 1447ی كۆچی
26ی ئایاری 2026
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment