سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دوو سەربازی ئەمەریکا و بەریتانیا دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

دوو سەربازی ئەمەریکا و بەریتانیا لەكاتی مەشقی سەربازیدا لەهەولێر گیانیان لەدەستدا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، كە ئاراستەی ئەو دوو وڵاتەی كردووە و ڕایگەیاند، "سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵم ئاراستەی هێزە چەکدارەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شانشینی یەکگرتوو دەکەم."

ڕۆژی سێشەممە (2026/6/2) هەریەک لە ئەمەریکا و بەریتانیا بەفەرمی گیانلەدەستدانی دوو سەربازییان ڕاگەیاند، کە بەهۆی ڕووداوێکی هەڵەوە لەکاتی ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی هاوبەشدا لەناو بنکەی ئاسمانیی هەولێر لە هەرێمی کوردستان ڕوویدابوو. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەهۆی گیان لەدەستدانی ئەو دوو سەربازە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، "سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵم ئاراستەی هێزە چەکدارەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شانشینی یەکگرتوو دەکەم بۆ کۆچی دوایی دوو سەربازی ئەمەریکی و بەریتانی کە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێناندا لە هەولێر، گیانیان لەدەستدا."

لەبەشیکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاندووە، "لەم کاتە سەختەدا، بیر و دڵم لەگەڵ خێزان و کەسوکار و خۆشەویستانیاندایە و هاوبەشی خەمیانم."

هەروەها دەشڵێت، "بەشداری و پابەندی بەردەوامی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شانشینی یەکگرتوو لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرزدەنرخێنین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین