سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی سێشەممە (2026/6/2) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و سووریا دەکات و بڵاوی کردۆتەوە، "چاومان لە سەرکردایەتیی ئەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوردستان و ئەمریکا و یارمەتیدەربێت لە چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی وڵاتەکە دەبنەوە."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەم ئەرکە گرنگەدا و دڵنیایین کە هەوڵەکانی دەبنە مایەی سەقامگیری و هاوکاریی زیاتر."
جێگەی باسە، دوای تەواوبوونی ئەرکەکەی لە سووریا تۆم باراک لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە وەک نێردەی تایبەت بۆ کاروباری عێراق و سووریا دەستنیشان کرا، هاوکات وەک باڵیۆزی تورکیاش دەمێنێتەوە لە ئەنقەرە، ترەمپ لەوبارەیەوە لە پۆستێکدا ڕایگەیاند، "هاوکارییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ حکومەتەکانی سووریا و عێراق پێش دەخەین و پەیوەندیمان لەگەڵیان بەردەوامە لە گەشەکردندایە، بە پشتیوانیی تەواوی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان تۆم باراک کارەکانی دەکات."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment