سەرۆك بارزانی: سەرەڕای هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان نەبووینە بەشێك لەو شەڕەی ناوچەكە
نوچە نێت:
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/6/4) سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا كە ئەرمان تۆپچو كونسوڵی توركیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، "بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و شەڕ و گرژییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی توركیا پێزانینی وڵاتەكەی بۆ دانبەخۆداگرتن و سیاسەتی حەكیمانەی هەرێمی كوردستان نیشان دا كە وێڕای بوونی هەوڵ بۆ تێوەگڵاندنی هەرێم و بوونی دەستدرێژی و بوردومانی بەردەوام بۆسەر هەرێم بەڵام هەرێم بە هەموو شێوەیەك هەوڵی دا نەبێتە بەشێك لەو شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا ڕووی دا."
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە لەو کۆبوونەوەیە باس لە، "بارودۆخی دوای پێكهێنانی حكوومەتی عێراقی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەروەها پەیوەندیی نێوان پارتی و لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرا. هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست كە هەوڵەكان بە ئاقاری چارەسەركردنی كێشەكان و هەماهەنگیی تەواو لەبوارە جیاجیاكان و نەهێشتنی گرفتەكاندا بچن."
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە لە کۆبوونەوەکەدا، "ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان و توركیا و گفتوگۆ لەبارەی دەرئەنجامەكانی دوایین سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا كرایەوە."
هاوکات لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكان بۆ وەگەڕخستنی پڕۆسەی سیاسی تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment