سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی ئەمڕۆ دووشەممە (2026/6/15) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدراڵی مار یووسفی کلدانی له عه‌ينكاوه کرد و لەلایەن جه‌نابى پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى له عێراق و جيهان و ژماره‌يه‌ك له پياوانى ئايينی مه‌سيحییەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕاى به‌گه‌ر‌مى به‌خێرهێنانى بۆ هه‌ولێر، "خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى جه‌نابى پارتريارك بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پيرۆزباييى دەستبەکاربوونى لێ‌كرد، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ خۆيان و كه‌نيسه‌كه‌يان دووپات كرده‌وه."
لە بەرامبەردا به‌ڕێزيان جەختی لەوە کردەوە کە، "هاووڵاتیيانى مەسیحی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و گرنگی گەلی کوردستان و عێراقن و ڕۆڵی دیاریان لە مێژوو، ئێستا و داهاتووی وڵات‌دا هەیە. هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی ئارامی پێکەوەژیانی ئاشتییانە، لێبوردەیی و یەکترقبووڵكردن بۆ ته‌واوى پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکانى دەمێنێتەوە.
لای خۆیەوە، جه‌نابى پاتریارک سوپاس و پێزانینی بۆ سەردانی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ كه‌نيسه‌كه‌يان دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی مرۆیی و مێژوویيی هه‌رێمى كوردستانى كرد لە پێشوازیکردن و داڵدەدانی مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی دیکە لە کاتی هێرشەکانی داعشدا، هەروەها کەشی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش کراوە، دۆخی مەسیحییەکان لە عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو كه تيايدا ژماره‌يه‌ك له وه‌زيران و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment