سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
نوچە نێت:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (2026/6/15) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا، "پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، ئارامی و سهروهريى وڵاتدا کردەوە."
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە ههردوولا، "دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ههوڵهكان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها بهردهواميى دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدايان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به پێويست زانى."
هەروەها دەشڵێت، "دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو"، تيایدا وێڕاى پێشوازى، خۆشحاڵییان بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمهریکا و ئێران دەربڕی و هیوایان خواست ببێتە هۆکاری هێنانەدیی ئاشتی و سەقامگیرییەکی جێگیر لە ناوچەکەدا، هەروەها جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان کردەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، كونسوڵى گشتيى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان، ئامادهى کۆبوونەوەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment