سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و هیوا دەخوازێت هەموو لایەنەکان بە نیازپاکی کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە بکەن.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (2026/06/15) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات.

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیازپاکی کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە بکەن بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانیی ناوچەکە".

هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، پڕ بە دڵ پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە ڕۆڵیان لە ئاسانکاری و پشتگیریکردنی ئەم دەستکەوتەدا هەبووە.

جێگەی ئاماژەپێدانە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمریکا، ئێران و وڵاتە نێوەندگیرەکان پشتڕاستییان کردەوە کە واشنتن و تاران گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان لەلایەن هەردوو وڵاتەوە تەواوکراوە و بڕیارە ڕۆژی (19)ـی حوزەیران هەردوولا لە جنێف واژۆی بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین