سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگيرى له‌ قووڵكردنەوەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پارێزگاری بەغدا کرد و لە کۆبوونەوەکە جەخت لە "گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا وەک دوو ناوەندی سەرەکیی عێراق کرایەوە".

ڕۆژی چوارشەممە (2026/06/17) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێـی کوردستان، لە هەولێر لەگەڵ ئەندازیار عەتوان عەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکە، جەخت لە "گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا وەک دوو ناوەندی سەرەکیی عێراق کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی خزمەتگوزاری، گەشەپێدان و شارەوانیدا لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان".

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری و هاوبەشیی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و بەغدا لە بوارە جیاجیاکاندا دووپات کردەوە"، هەروەها "سوودوەرگرتنى لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی یەکتر بۆ خزمه‌تكردنى باشترى هه‌ردوو پارێزگاكه‌، به‌ پێوست زانى."

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هاوکاری بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە هەردوو شارەکەدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین