سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی "ئەنەکەسە" کۆبووەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/06/18) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازیی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردی لە سووریا "ئەنەکەسە" کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە، دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سووریا، بارودۆخی کورد و ناوچە کوردییەکان لەو وڵاتە، لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایییەی ئەنجومەنی گەل له سووريا تاوتوێ کران.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لەسەر " گرنگیی بەشداريی کورد لە پرۆسەی سیاسی و دامەزراوە سیاسی، تەشریعی و کارگێڕییەکانی سووریادا کردەوە وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ مسۆگەرکردنی مافە ڕەواکانیان".
هاوکات هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ڕۆڵ و ئامادەییی کاریگەری "ئەنەکەسە" و گرنگیی یەک هەڵوێستیی کورد لە سووریا و بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان سەرجەم لایەنە کوردییەکان کردەوە.
ههروهها هاندەر بوو بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق، لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی گشتگیر بۆ کێشە سیاسییە هەڵپەسێردراوەکان، بەو شێوەیەی کە ئاسایش و سەقامگیریی بپارێزێت.
لە بەرامبەردا، شاندی میوان کورتەیەکیان دەربارەی چالاکی و هەوڵە سیاسییەکانی ئەنجومەنەکە خستە ڕوو، هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان بۆ کورد لە سووریا دەربڕی.
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەترسییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و جموجووڵەکانی ئەم دوایییەی لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارهيهوه، تیشک خرایە سەر سەردانی ئەم دواییەی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و سووریا بۆ هەولێر و کۆبوونەوەى هاوبەشی لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی، کە تيایدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرايهوه.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment