سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له‌ باڵیۆزی ڕووسیا کرد کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە "هاریکاریی هاوبه‌شی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە".

ءڕۆژی سێشەممە (2026/06/23) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشێڤ، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکە، جەختیان لە، " هاریکاریی هاوبه‌شی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە". هەروەها دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر – بەغدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. کە تێیدا گرنگیی دیالۆگ و لێکگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دووپات کرایەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەربارەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بیروڕایان گۆڕییەوە و هیوایان خواست کە، "گفتوگۆکان بە چەسپاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی، گشتگیر و سەقامگیر لە ناوچەکەدا بگات".

هاوکات دوایین پێشهاتەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین