مەكتەبی سیاسی پارتی ڕاگەیێندراوی لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە
نوچە نێت:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (27-6-2026) مەكتەبی سیاسیی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "فەرموون لایەنەکانى بەشدار لە پەرلەمان چ ئەوانەى کورسییان زۆرە و چ ئەوانەى کورسى کەمتریان هەیە، پەرلەمان کارا بکەینەوە و پەرلەمانتاران لە ناو هۆڵى پەرلەمان بەرپرسیار بن لە ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى بەرهەمدار و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو و، هەموولایەکمان پابەندى ئەو رێگاچارەسەرە بڕیارلێدراوەى پەرلەمانى کوردستان بین."
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
هاووڵاتیانی خۆشەویست
لایەنە سیاسییە بەڕێزەکانى بەشدار لە پەرلەمانى کوردستان
هەر لەدواى کۆتایی هاتنى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان و ڕاگەیاندنى ئاکامەکانى، لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتى و خەمخۆرى بۆ بارودۆخى هەرێم، هەوڵەکانمان دەستپێکرد بۆ کاراکردنەوەى دامەزراوە شەرعیەکانى هەرێم بەگوێرەى یاساى بەرکار، بەڵام سەرەڕاى پەیام و پەیوەندى و هەوڵە بەردەوامەکانى سەرۆک مەسعود بارزانى و پارتیمان بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوە لە چارەسەرى ئەو کێشانەى کە بەربەستن لەبەردەم کاراکردنەوەى پەرلەمان و هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى هەرێم و پێکهێنانى کابینەى دەیەم، بە خستنەڕووى ژمارەیەک سیناریۆ و ڕێگەچارەى گونجاو بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییەى ڕووبەڕوى پرۆسەى سیاسیی هەرێم بووەتەوە، بە کۆبوونەوەى دوو قۆڵى و چەندقۆڵى، دەستپێشخەرى، پێکهێنانى شاند، پەیام و سەردان، بەڵام بەداخەوە بە دەنگەوەهاتن و هەڵوێستى ئەرێنى پێویست بەرچاو نەکەوت.
بارودۆخى ناوچەکە بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى، بەرپرسیاریەتى نەتەوەیى و نیشتمانى و ئەخلاقیمان دەخاتە ئەستۆ بۆ هەرچى زووتر دۆزینەوەى ڕێگەچارەى دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەى ئێستا، کە جگە لە زیان گەیاندن بە هەرێم و ئەزموون و دەستکەوتەکانمان، بۆ هیچ لایەک سوودى تێدا نابینرێت، بۆیە کاتێک کۆبوونەوە و شاند و سەردان و پەیامەکان، هەروەها هەوڵەکانمان لە گواستنەوەى باس و گفتوگۆى کێشەکان لەسەر شەقام و ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ بێ ئاکام بێ، فەرموون لایەنەکانى بەشدار لە پەرلەمان چ ئەوانەى کورسیان زۆرە و چ ئەوانەى کورسى کەمتریان هەیە، پەرلەمان کارا بکەینەوە و پەرلەمانتاران لە ناو هۆڵى پەرلەمان بەرپرسیار بن لە ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى بەرهەمدار و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو و، هەموولایەکمان پابەندى ئەو ڕێگاچارەسەرە بریارلێدراوەى پەرلەمانى کوردستان بین.
مهكتهبی سیاسییپارتی دیموكراتی كوردستان
27ی حوزەیرانى 2026
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment