سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی گرووپی دۆستایەتیی کەنەدی - کوردی لە پەرلەمانی کەنەدا کۆبوونەوە، لەم کۆبوونەوەیەدا هەردوولا، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کەنەدا تاوتوێ کران و جەخت له‌ ڕۆڵی گرنگی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ که‌نه‌دا کرایەوە."

ڕۆژی یەکشەممە (2026/6/28) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتیی کەنەدی - کوردی لە پەرلەمانی کەنەدا کرد کە لە ئەحمەد حوسێن، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و زیاد ئەبولتەیف ئەندامی پەرلەمان، پێکهاتبوو.
 
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا ئامادەی بوون، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کەنەدا تاوتوێ کران و جەخت له‌ ڕۆڵی گرنگی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ که‌نه‌دا کرایەوە."
 
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لای خۆیانەوە شاندی میوان، "ستایشی دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و گرنگیی پاراستنی سەقامگیرییان لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها پشتگیریی که‌نه‌دایان بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە."
 
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کراوە، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین