ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە کوردستانی

نوچە نێت:

ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ بە پێویست دەزانێت. هەروەها داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات کە لەسەر بنەمای هاوبەش و نیشتیمانیی، لە نزیکەوە لەگەڵ یەکتر گفتوگۆ بکەن و تەنها لەڕێگەی میدیاوە پەیام بۆ یەکتر نەنێرن.

ڕۆژی سێشەممە (2026/06/30) زیرەک کەمال، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، ئەو دۆخەی ئێستا تێیدا دەژین ترسناک و مەترسییە بۆ سەر هەموو لایەک، بۆ تێپەڕاندنی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی ڕاپەرین و ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەو مەترسییانە؛ لەو قۆناغەدا پێویستە بگەڕێینەوە بۆ حیکمەتی بەیەکەوە کارکردن و دیالۆگی هاوبەش.

هەروەها ئەم ڕاوێژکارە ڕەخنەی لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان گرت، کە بۆچی لە نزیکەوە گفتوگۆ ناکەن و لە ڕێگەی میدیاوە پەیام ئاڕاستەی یەکتر دەکەن و گوتی، ئەوەندەی حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە میدیا یەکتر دەدوێنن، لە نزیکەوە نایکەن، بۆیە گفتوگۆکان لە میدیاوە کۆتایی پێبێت و لایەنەکان بەیەکەوە دیالۆگ بکەن، لەسەر بنەمای هاوبەش و نیشتیمانی.

دەربارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ، زیرەک کەمال، ئاماژەی بەوە دا، پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکومەت پێکبهێنرێت، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان بکات و ڕەنگدانەوەی هەڵبژاردن بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین