سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی دەچێتە تاران کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتکراوە بۆ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران. هەروەها بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/07/01) عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بانگهێشتکراوە.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی بەخاکسپاردنی ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئێران کۆببێتەوە.

هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان بانگێشتکراون بۆ ئەو ڕێوڕەسمە، لە بەرامبەریشدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای هەرێمیی و نێودەوڵەتیی، لە پەراوێزی ئەو ڕێوڕەسمە کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

جێگەی ئاماژەپێدانە، عەلی خامنەیی لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوو کوژرا، بەڵام بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە تەرمەکەی تاوەکو ئێستا وەک ئەمانەت پاراسترابوو بۆ ئەوەی لە کاتێکی گونجاودا ڕێوڕەسمی شایستەی بۆ ساز بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین